تبلیغات
ده‌ست نووسراوه‌كانی من - ڒۆژی خڒ بوونه‌وه‌ی ٥٠٠٠ شه‌هید له‌ به‌هه‌شت ...
 
ده‌ست نووسراوه‌كانی من
هاوار خودایه لیره عاقلیان پی گیژه-قوبادی
درباره وبلاگ



سپاس بۆ سه‌ردانت

مدیر وبلاگ : محمدپوری
نظرسنجی
خۆزگه‌م به‌و كه‌سه‌ی وا ......؟










سڵاو،سڵاوێكی ئاگرین،سڵاوێك به‌ فرمێسكی خوێنی،سڵاوێك به‌ كۆخه‌ی ئه‌و مناڵه‌ی كه‌ له‌ناو دووكه‌ڵی كیمیای به‌عسی دا ده‌خنكێ، سڵاوێك به‌ قیژه‌ی دایكێك كه‌ ده‌بینێ مناڵه‌كه‌ی له‌ نێو باوه‌شی دا به‌پێكه‌نینه‌وه‌ باڵی گرتووه‌ به‌ره‌و به‌هه‌شت،سڵاوێك به‌ هاواری پیاوێك كه‌ ده‌بینێ ژنو و مناڵه‌كه‌ی دانه‌ به‌ دانه‌ وه‌ك په‌لكی گوڵه‌ باخه‌ هه‌ڵده‌وه‌رێ و باڵ ده‌گرن،سڵاوێك به‌ چاوی پڒ له‌ خوێنی مناڵێك كه‌ بانگی دایكی ده‌كا به‌ڵام دایكی وه‌ڵام ناداته‌وه‌،سڵاوێك به‌ گریانی هه‌وره‌كان كه‌ فرمێسكیان پێ نه‌بوو،سڵاوێك كه‌ هۆی گریانی من و ئێوه‌ بوو،سڵاوێك كه‌ هۆی ته‌زانی دڵی من و ئێوه‌ بوو،سڵاوێك له‌ بێكه‌س و پێنووسه‌كه‌ی كه‌ هه‌ردوكیان وشك ببون ...

به‌ڒێزان ویستم ١٦ی مارس،ڒۆژی كاره‌ستی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ كه‌ هۆی شه‌هید بوونی ٥٠٠٠ كه‌س بوو،به‌ ته‌واوی كوردستان و خه‌ڵكی جیهان ته‌سلیه‌ت عه‌رز كه‌م و هیوادارم  له‌و جۆر كاره‌ساتانه‌ بۆ هیچ كۆمه‌ڵه‌یه‌ك له‌ هیچ كوێیه‌ك  له‌سه‌ر زه‌وی ڒوو نه‌دات.

داواتان لێده‌كه‌م درێژه‌ی وێنه‌كان له‌ "درێـــــــــژه‌"دا ببینن





























جوانترین و خه‌مبارته‌رین وێنه‌ی ساڵ(چیرۆكی ئه‌م وێنه‌:ئه‌م مناڵه‌ی كه‌ ئێوه‌ ده‌یبینن له‌ گه‌ڵ خووشكه‌ هاو ته‌مه‌نه‌كه‌ی(دوو قلوو)،فریا نه‌كه‌وتن یه‌كه‌مین زستانی ژیانیان تێپه‌ڒكه‌ن و به‌هار ببینن.باوكیان خووشكی دا به‌دایكی و سواری ماشێنێكی كدن كه‌ زیاتر له‌ ٣٠ كه‌سی تێدابوو و به‌ڵام بۆخۆی نه‌ی توانی سوار بێ و ناچار ویستی به‌ره‌و به‌رزایی ڒا بكات به‌ڵام له‌ نیوه‌ی ڒێگادا ئاوایان لێدێ و ناتوانن ببینن كه‌ دایكی ئه‌م مناڵه‌ له‌گه‌ڵ خووشكی و ٣٠ كه‌سێك كه‌ سه‌ر ماشێنه‌كه‌ بوون خنكاون. ) 


دوو برا كه‌ دوای باڵگرتنیش ده‌یان هه‌ویست پێكه‌وه‌ بن












































بۆ شادی ڒوحی ٥٠٠٠ شه‌هید الفاتحه‌:





نوع مطلب : كوردی، 
برچسب ها : هه‌ڵه‌بجه‌، كاره‌ساتی هه‌ڵئى̌بجه‌، حلبجه، نسل کشی حلبجه،
لینک های مرتبط :
سه شنبه 27 اسفند 1392 06:31 ب.ظ
بژی کارت بیسته.سه ر که و توو بی.
 
لبخندناراحتچشمک
نیشخندبغلسوال
قلبخجالتزبان
ماچتعجبعصبانی
عینکشیطانگریه
خندهقهقههخداحافظ
سبزقهرهورا
دستگلتفکر
نظرات پس از تایید نشان داده خواهند شد.


آمار وبلاگ
  • کل بازدید :
  • بازدید امروز :
  • بازدید دیروز :
  • بازدید این ماه :
  • بازدید ماه قبل :
  • تعداد نویسندگان :
  • تعداد کل پست ها :
  • آخرین بازدید :
  • آخرین بروز رسانی :