تبلیغات
ده‌ست نووسراوه‌كانی من - كاره‌ساتـێـك كه‌ گـه‌وره‌تـره‌ له‌ كاره‌سات
 
ده‌ست نووسراوه‌كانی من
هاوار خودایه لیره عاقلیان پی گیژه-قوبادی
درباره وبلاگ



سپاس بۆ سه‌ردانت

مدیر وبلاگ : محمدپوری
نظرسنجی
خۆزگه‌م به‌و كه‌سه‌ی وا ......؟







                            


نازانم بۆ له‌و ماوه‌ی ڒابردوو دا ده‌بێ هه‌موو سڵاوه‌كانم به‌ گریانه‌وه‌ بن

ڒۆزێك ساڵیادی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌یه‌ ،ڒۆژی دواتر نایه‌ڵن كه‌ شادی

 و جه‌ژنی كۆنی خۆمان وه‌دیار خه‌ین

ڒۆژێك جه‌رگی دایكێك ده‌سووتێ كه‌ جه‌نازه‌ی كوڒه‌كه‌ی هێشتا له‌ ناو 

چۆمی" كه‌ڵوێ" دا نه‌بیندراوه‌ته‌وه‌،ڒۆژی دواتر پیاوێكی گه‌وره‌ وه‌ك 

"ئه‌بووبه‌كری شه‌ریعه‌ت په‌ناه" له‌ ده‌ست ده‌ده‌ین

دوێنێ بیستم كه‌ سه‌لام ئىبڒاهیمی(برای یه‌كێك له‌ باشترین هاوڒێیه‌كانم)

كۆچی دوایی كرد،ئه‌وڒۆش ده‌بیستم كه‌ هه‌زاران كه‌س 

له‌بن گڵ دا ژیانیان له‌ده‌ست دا و ٤٠٠٠  دێهات به‌ته‌واوی وێران بوون.

كاتێك كه‌ ده‌بینم:

پیره‌پیاوێك به‌ ده‌سرۆكه‌یه‌ك فرمێسكی سووری ده‌سڒێت

پیره‌ ژنێك بۆمناڵه‌كه‌ی كه‌ هێشتا نه‌بیندراوه‌ته‌وه‌ جه‌رگی ده‌سووتێت

پیره‌پیاوێك ده‌ڵێ خۆم چاوم لێ بوو كه‌ مناڵه‌كه‌م له‌ ژێر شه‌ق و پێللاقه‌ دا ژیانی داوه‌

پیره‌ ژنێك ده‌ڵێ خۆم چاوم لێ بوو كه‌ مناڵه‌كه‌م كه‌ دوومانگی ته‌مه‌ن هه‌بوو زینده‌ به‌ چاڵ كرا

پیره‌پیاوێك ده‌ڵێ خۆم چاوم لێ بوو كه‌ ژنو و مناڵه‌كه‌م زینده‌ به‌چاڵ كرا

پیره‌ پیاوێك ده‌ڵێ ته‌نیا دوو ڒۆژ بوو كه‌ ژنم هێنا بوو كه‌ زینده‌ به‌چاڵ كرا

پیره‌ ژنێك ده‌ڵی ئێستاش دوای ٢٦ ساڵ چاوه‌ڒوانی گه‌یشتنه‌وه‌ی ئێسكه‌كانی كوڒه‌كه‌م ده‌كه‌م

پیره‌ ژنێك ده‌ڵی ئه‌نفال پڒۆسه‌یه‌ك بوو بۆ سڒینه‌وه‌ی گه‌لی كورد كه‌ سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو
.
.
.
دڵم ده‌سووتێ،چاوم خوێنی لێ دێ،جه‌رگم ئاور ده‌گرێ و پێم خۆشه‌ به‌ده‌ستی خۆم جه‌رگی دوژمنانم ده‌رهێنم












نوع مطلب : كوردی، هه‌واڵ(خبر)، 
برچسب ها : ئه‌نفالی كوردستان، ئه‌نفال،
لینک های مرتبط : ڒۆژی خڒ بوونه‌وه‌ی ٥٠٠٠ شه‌هید له‌ به‌هه‌شت...،
 
لبخندناراحتچشمک
نیشخندبغلسوال
قلبخجالتزبان
ماچتعجبعصبانی
عینکشیطانگریه
خندهقهقههخداحافظ
سبزقهرهورا
دستگلتفکر


آمار وبلاگ
  • کل بازدید :
  • بازدید امروز :
  • بازدید دیروز :
  • بازدید این ماه :
  • بازدید ماه قبل :
  • تعداد نویسندگان :
  • تعداد کل پست ها :
  • آخرین بازدید :
  • آخرین بروز رسانی :